مایۆرکا ستی

سلێمانی، مایۆرکا ستی

$75,000 - $340,000
Ongoing
پۆست کراوە لە: 2022-10-19
جۆر: ڤێلا
نرخ: $75,000 - $340,000
ڕووبەر: 117000 m²
دۆخی پڕۆژە: Ongoing

تایبەتمەندیەکان

باڵکۆن
باڵکۆن
گەراجی ئۆتۆمبێل
گەراجی ئۆتۆمبێل
مەلەوانگە
مەلەوانگە
ساونا
ساونا
مۆلیدەی کارەبایی
مۆلیدەی کارەبایی
ساردکەرەوەی ناوەندی
ساردکەرەوەی ناوەندی

بەگشتی

مایۆرکا سیتی یەکێکە لە ناوازەترین پڕۆژەکانی کوردستان و عێراق دەکەوێتە تەنیشت پارکی هەواری شار، بەشوێنێکی ستراتیجی شاری سلێمانی دادەنرێت و هاوسنورە لەگەڵ شەقامی سەد مەتریدا. مایۆرکا سیتی لە هەموو ڕویەکەوە دەڕوانێت بەسەر تەواوی دیمەنە جوانەکانی شاردا و بە زێڕینترین ناوچەی شاری سلێمانی دادەنرێت. مایۆرکا سیتی لە شەش زۆن پێکدێت و ڕووبەرێکی بەرفراوانی بۆ سەوزایی و باخچە تەرخانکراوە، لەگەڵ دابینکردنی چەندین خزمەتگوزاری جۆراوجۆر بۆ دانیشتووان لەوانە: باخچەی ساوایان، خوێندنگا بە هەموو قۆناغەکانی خوێندنەوە، بنکەی تەندروستی، مزگەوت، ڕێستۆرانت و کافێ، گۆڕەپانی کراوەو داخراوی وەرزشی، بازاڕ و دەیەها خزمەتگوزاری تر. هەروەها پڕۆژەکە پێکدێت لە 1815 ڤێلا و 18 باڵەخانە ( کۆی گشتی 2240 شوقەیە ). باڵەخانەکان دوو جۆرن A و B : - باڵەخانەکانی جۆری A : - 10 باڵەخانەی 26 نهۆمیە (20 نهۆم نیشتەجێ بوون ، 2 نهۆم بازرگانی ، 4 نهۆم گەراجی ئوتومبێل)ە، هەر نهۆمێکی نیشتەجێ بوون 8 شوقە لەخۆدەگرێت و ڕووبەرەکانیان (103 - 163 - 193) مەتر دووجان . - باڵەخانەکانی جۆری B : - 8 باڵەخانەی 25 نهۆمیە (20 نهۆم نیشتەجێ بوون ، 2 نهۆم بازرگانی ، 3 نهۆم گەراجی ئوتومبێل)ە، هەر نهۆمێکی نیشتەجێ بوون 4 شوقە لەخۆدەگرێت و ڕووبەرەکانیان (240 - 250) مەتر دووجان . - ڤێلاکان 5 جۆرن (A-B-C-D-E) : رووبەرەکانی ( 170 - 204 - 300 - 400) مەتر دووجان، ڤێلای 300 مەتری دوو دیزاینی جیاوازی هەیە . یەکێکی تر لە تایبەتمەندیە دیارەکانی مایۆرکا سیتی هەبونی دەریاچەیەکی دەستکردی ناوازەیە، کە سیمایەکی جوان و بێ هاوتا دەبەخشێتە پرۆژەکە. لەگەڵ هەموو ئەم خزمەتگوزارییانەشدا، گرنگیەکی تەواو بە پانتایی شەقامەکان و جوڵەی ئوتومبێل دراوە

وردەکاری یەکەکان و نەخشەی نهۆمەکان

نەخشە

نەخشە مایۆرکا ستی

لیست پێشکەشکراوە لەلایەن

موڵکەکانی پرۆژە

logo-white

کڕینی خانوو، بەکرێدان، وەبەرهێنان یان فرۆشتنی موڵکی نیشتەجێبوون یان بازرگانی

مافی لەبەرگرتنەوە © 2025 هەموو مافەکان پارێزراوە.