تەلارسازی پیلەر گرووپێکی ئەندازیاری تەلارسازییە کە زیاتر لە حەوت ساڵە کار لە بواری نەخشەدانان و دیزاینی دەرەوە و ناوەوەی خانوو و باڵەخانەی هاوسەردەمییانەدا دەکات. هەروەها سەرپەرشتیی وردی بنیاتنان دەکات لە خاڵی دەسپێکەوە تاکو دەگات بە پێدانی کلیلی تەواوبوون بە خاوەن ماڵ یان خاوەنی پرۆژە. کارەکانی ئێمە هەموو دەم بەڵگەی ڕاستگۆیی و دڵسۆزی و کوالێتی بەرزمانن، کە ئەمەش بووەتە مایەی ئەوەی ئاستێکی بەرز پێشکەش بە هونەری تەلارسازیی بکەین لە کوردستان.